حوزه‌یران 18, 2020 19:09 Asia/Tehran
  • ناس کران و گرتنی دەست و پێوەندەکانی داعش لە لوبنان

کاربەدەستانی لوبنانی باسی ناس کران و گیرانی چەند کەس لە دەست و پێوەندەکانی داعشیان کردووە بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ڕووسیائەلیەوم، بەڕێوەبەری ئاسایشتی نێوخۆیی لوبنان ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بە پێی فەرمانی دادئەستێنی گشتیی ئەم وڵاتە بۆ پێ و شوێن گرتنی چالاکییەکانی تاقمە تیرۆریستەکان، سێ شارومەندی لوبنانی بە تۆمەتی پەیوەست بوونیان بە تاقمی تەکفیریی داعش قۆڵبەست کراون.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، کەسانی قۆڵبەست کراو خەریکی بەرنامە داڕشتنن بۆ تیرۆری کەسایەتییە سەربازییەکانی لوبنان و سەردانی سووریاو نیسر بوونە بە مەبەستی پەیوەست بوون بە تیرۆریستانی داعشەوە.

بەڕێوەبەری ئاسایشتی نێوخۆیی لوبنان  جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە لە ھەوڵی گرتنی کەسانی دیکەشن کە ھاوپەیوەندن بەم دوسیەیەوە.

دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی لوبنان لە حەوتەی ڕابردووش د ا چوار تۆڕی تیرۆریستییان کە بە تەما بوون بە پێدزەکردنە نێو خەڵک و ئەنجام دانی کردەوەی دوژمنکارانەی دژی شارومەندانی لوبنانی، ڕەوشتی ئەم وڵاتە تێک دەن، ناس کردو ڕاپێچیان کردن.

 

 

سەرپەیڤ