جەختی ئێران و تونس لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکارییە دووقۆڵییەکانیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i383480-جەختی_ئێران_و_تونس_لە_سەر_پێویستیی_پەرە_پێ_دانی_ھاوکارییە_دووقۆڵییەکانیان
باڵوێزی ئێران لە تونس و وەزیری بازرگانیی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی ڕێگاکانی ھێزمەند کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ھەردووک لایان لێک دایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 07, 2020 05:28 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و تونس لە سەر پێویستیی پەرە پێ دانی ھاوکارییە دووقۆڵییەکانیان

باڵوێزی ئێران لە تونس و وەزیری بازرگانیی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەی ڕێگاکانی ھێزمەند کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان ھەردووک لایان لێک دایەوە.

«موحەممەد ڕەزا ڕەووف شەیبانی» باڵوێزی ئێران لە تونس ڕۆژی دووشەممە لە دیداری «موحەممەد ئەلمسیلینی» وەزیری بازرگانیی ئەم وڵاتە، داوای پێکھاتنی بەستێنێکی لەباری کرد بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی پیشەیی لە ئاستی ژوورەکانی بازرگانی و بە ئامادە بوونی بازرگانان و ھەڵسوڕاوانی ئابووریی ھەردووک وڵات.

وەزیری بازرگانیی تونسیش لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی بەرزکرانەوەی ئاستی ئاڵووێژی بازرگانیی نێوان ئێران و تونس و ھەوڵدان لە ئاراستەی پەرەسەندنی دیداری بەرامبەر پێی داگرت.

«موحەممەد ڕەزا ڕەووف شەیبانی» و «موحەممەد ئەلمسیلینی» ھەروەھا بەرەوپێش چوونی پەیوەندیی بازرگانی لە نێوان تونس و ئێرانیان بە بوارێکی لەبار زانی بۆ گەشەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە ڕووی جۆربەجۆرەوە.