سەرۆک وەزیرانی لوبنان: سزای هۆکارانی تەقینەوەکەی بەیرووت دەدەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i384681-سەرۆک_وەزیرانی_لوبنان_سزای_هۆکارانی_تەقینەوەکەی_بەیرووت_دەدەین
حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند ، ئەوانەی دەستیان بووە لەو تەقینەوەدا ناتوانن لە دەست یاسا هەڵبێن و سزا دەدرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2020 20:58 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی لوبنان: سزای هۆکارانی تەقینەوەکەی بەیرووت دەدەین

حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند ، ئەوانەی دەستیان بووە لەو تەقینەوەدا ناتوانن لە دەست یاسا هەڵبێن و سزا دەدرێن.

 

 بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسان دەیاب لە لێدوانێکی کورتدا وتی: تووشی کارەسات بووین بەلام بەردەوام دەبین لە بەرپرسیارەتی خۆمان .

وتیشی : داوا دەکەین وڵاتانی دۆست پشتگیر و هاوکاری لوبنان بکەن. ئێستا ئێمە دەبێ یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین .

وتیشی: هەمارێک لە بەندەری بەیرووت تەقیوەتەوە کە لە ساڵی 2014ەوە لەوێ بووە، لێدوان لەمبارەوە بۆ کاتێکی تر دادەنێین ئێستا دەبێت یەکڕیز بین و بەرپرسیارانە کار بکەین.