ئاب 14, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی زەریف بە بۆنەی چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی خۆڕاگریی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی پڕلەشانازیی خۆڕاگریی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژەی لە دەوڵەت و جەماوەری ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ وەزیری دەرەوەو سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان، چواردەھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی پڕلەشانازیی خۆڕاگریی لوبنان لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە دژی داگیرکەرانی زایونیی لە دەوڵەت و جەماوەری لوبنان پیرۆز کرد.

شەڕی ٣٣ ڕۆژەی نێوان سوپای ڕژێمی زایونی و ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە ژوئیەی ساڵی ٢٠٠٦ دەستی پێ کراو لە ١٤ی ئوتی ھەمان ساڵ بە سەرکەوتنی حیزبوڵڵا کۆتایی پێ ھات.

ڕژێمی زایونیی وێڕای زیانێکی قورس و لە دەست دانی ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانی لەو شەڕە کشایەوە.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی و ھاوپشتی ڕاگەیاندن لەگەڵ خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە گەییشتە بەیرووت و لە لایەن «شێربێل وەھبە» وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی کاربەڕێکەری لوبنان پێشوازیی لێ کرا.

سەرپەیڤ