ئاب 18, 2020 06:57 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی تونێس ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونیی ئیدانە کرد

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تونێس ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم ھەنگاوە دەستدرێژی بۆ سەر مافی گەلی فەلەستین و ھەرەشەیەکی ئاشکرای دژی ھاوبیروڕایی عەرەبی و ئیسلامی بە تایبەت لە ئاستی جەماوەری دایە.

لە بەیاننامەکەدا لە سەر داکۆکیی پەرلەمانی تونێس لە پرسی فەلەستین وەک ئەوبەرایەتیی یەکەمی جیھانی ئیسلام جەخت کراوە.

پەرلەمانی تونێس ئەو ھەنگاوەی بەتایبەت لەم دۆخەی ئێستادا بە ھەڕەشەیەک بۆ سەر فەلەستین زانیوەو ئیدانەی کردووە. لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا جەخت لە سەر دژایەتیی خەڵک و پەرلەمانی تونێس لەگەڵ سیاسەتەکانی شارۆچکە چێکردنی ڕژێمی زایونی و پشتگری لە مافی گەلی فەلەستین کراوەتەوە.

پەرلەمانی تونێس دلوای لە یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان و ھەروەھا پەرلەمانە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانیش کردووە کە بە ئیدانەکردنی ئەو ھەنگاوە، ھەڵوێستێکی زوڵاڵ لەمەڕ داکۆکی کردن لە مافی فەلەستین بگرنە بەر.

ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەمەڕ دامەزراندنی پەیوەندیی سیاسیی فەرمیانە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ناڕەزامەندیی فەلەستینییەکان و بیروڕای گشتیی لەنێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ