هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان درێژەیان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i385802-هێرشە_ئاسمانییەکانی_تورکیا_لە_هەرێمی_کوردستان_درێژەیان_هەیە
درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی سیدەکانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 09:17 Asia/Tehran
  • هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان درێژەیان هەیە

درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی سیدەکانیان کرد.

 

 بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەست میدیای SNN کەوتووە، فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی شەوی رابردوو گوندەکانی چیای زراران و گەرووی کایەڕەشک-یان لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کردووە.

شایەتحاڵان باس لەوەدەکەن، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروست بووە و ناوچەکەیان جێهێشتووە.

هه‌ردوو ئۆپراسیۆنەکانى چنگى هه‌ڵۆ و چنگى پڵنگ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بە هۆی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە، له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌برێن و تا ئێستا ژمارەیێک هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و دەیان گوندیش چۆڵ کراون، جگە لەوەی زیانێکی زۆری بە رەز و باخ و سروشتی ناوچەکان گەیاندووە.