شەپۆلی ناڕەزایەتیی جیهانی ئیسلام بۆ سازانی بەحرێن
هێزە سیاسیەکان و پارت و رێکخراوەکان لە سەرانسەری جیهانی عەرەب و ئیسلام - ناڕەزایەتیی بەرفراوانی خۆیان لە گەڵ ئیمزاکرانی رێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی نێوان بەحرێن و رژێمی زایۆنی راگەیاندووە و وەک خەنجەرێک لە پشتی ئۆمەتی ئیسلامییان ناوبردووە .
محەمەد ئاشتیە سەرۆک وەزیرانی فەلەستین ئیمزا کرانی ئەم رێککەوتنەی بە زەبرێک لە بڕبڕەی پشتی عەره ب زانی .
پارت و لایەنەکانی دیکەی فەلەستینی و حەماس و جیهادی ئیسلامیی ش ئەم کارەی بەحرێنیان بە توندی شەرمەزار کرد .
لە بەحرێنیش کومەڵی ئیسلامیی عەمەلی ئیسلامیی لە هەموو گەلانی عەرەب و موسوڵمانی ویست ئەم تاوانکاریە ئیدانە بکەن . ئەوان بە دەرکردنی بەیاننامە رایانگەیاند هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن بۆ راگرتنی رەوتی ئەم تاوانکاریە .
حزبوڵڵای لوبنانیش لە بەیاننامەیەک دا ئەم تاوانکارەی بە توندی ئیدانە کرد .
هەینی رابردووبەحرێن ئیمزاکردنی رێککەوتنی دامەزرانی پێوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند .
بڕیارە ئەم رێککەوتنە سێشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی بە فەرمیی ئیمزا بکرێت .