کاردانەوەی حزبوڵای لوبنان بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی بەحرەین و ئیسرائیل
حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە هەوڵی ڕژێمی بەحرەین بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا و ئیدانەی کرد.
حزبوڵڵای لوبنان وتیشی: دەسەڵاتدارانی زۆربێژ هەر پاساوێک کە بهێننەوە ناتوانێت ئەو خەیانەتە گەورە و ئەو خەنجەرە بە ئۆف و ژانە کە لە نەتەوەی فەلەستینیان دا، پاساو بدەن.
لەو بەیاننامەدا هاتووە: کاردانەوە بەو هەوڵە خەیانتکارانە کە دەسەڵاتدارانی ئیمارات و بەحرەین ئەنجامیان دا، لەلایەن نەتەوە عەرەب و ئیسلامییە ئازادەکانەوە و بەتایبەتی نەتەوەی فەلەستین و گرووپەکانی بەرخۆدان و بزووتنەوەکانی تر لە ناوچەکەدا ، ئەرکی هەموانە .