رۆژی سێشەممە ، رۆژی دژایەتی کردنی جیھانیی لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی
ئهیلوول 13, 2020 13:39 Asia/Tehran
کومیتەی رابەریی یەکپارچەی خۆڕاگریی فەلەستین ، سێشەممە 15 ی سپتامبری وەک ( رۆژی دژایەتی کردنی جەماوەریی ) لە گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ رژێمی زایۆنی راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی مەعا، کومیتەی رابەریی یەکپارچەی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، لە ھەموو گەلی فەلەستین ، ئازادیخوازانی جیھان و دامودەزگا و لایەنەکانی ویست رۆژی سێشەممە ھاوکات لە گەڵ ئیمزاکرانی رێکەوتنی سازانی نێوان رژێمی زایۆنی و ئیماران و بەحرێن ، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی و بۆ پشتگری کردنی گەلی فەلەستین ، ئاڵای فەلەستین ھەڵدەن .
ئەم کومیتەیە لە گەلی فەلەستینی ویست رۆژی ھەینی 18ی سپتامبر بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەم رێککەوتنە نگریسە ، ئاڵای رەش بە نیشانەی تازیەی گشتیی لە ھەموو مەیدان و بینا و سەردرگای ماڵەکان ھەڵدەن .