خوازنامەی زانایانی بەحرەینی لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی
ئهیلوول 18, 2020 23:10 Asia/Tehran
٢٣٥ کەس لە زانایانی بەحرەینی بە واژۆ کردنی خوازنامەیەک ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونییان ڕەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، کۆمەڵەی ئیسلامیی ویفاق وەک گەورەترین کۆمەڵەی نەیار لە بەحرەین ڕۆژی ھەینی باسی واژۆ کرانی داخوازنامەیەکی کرد لەمەڕ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، واژۆکەرانی داخوازنامەکە وێڕای ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە سازانێک لەگەڵ ڕژێمی زایونی، لە سەر ھەڵوێستی شەرعیی خۆی لە ھەمبەر ئارمانجی فەلەستین و مافی جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین لەمەڕ سەندنەوەی مافی تۆکمەوتەواوو ھەروەھا نیشتیمانەکەیان پێیان داگرت.
زانایانی بەحرینی جەختیان لەوەش کردەوە کە قودسی پیرۆز سەرزەوینێکی ئیسلامییەو بە جولەکەکردنی تەنانەت بستێکیشی ڕەوا نییە.