خوازنامەی زانایانی بەحرەینی لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386627-خوازنامەی_زانایانی_بەحرەینی_لەمەڕ_ڕەت_کردنەوەی_ڕێککەوتنی_سازان_لەگەڵ_ڕژێمی_زایونی
٢٣٥ کەس لە زانایانی بەحرەینی بە واژۆ کردنی خوازنامەیەک ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونییان ڕەت کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 18, 2020 18:40 Asia/Tehran
  • خوازنامەی زانایانی بەحرەینی لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ڕێککەوتنی سازان لەگەڵ ڕژێمی زایونی

٢٣٥ کەس لە زانایانی بەحرەینی بە واژۆ کردنی خوازنامەیەک ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونییان ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، کۆمەڵەی ئیسلامیی ویفاق وەک گەورەترین کۆمەڵەی نەیار لە بەحرەین ڕۆژی ھەینی باسی واژۆ کرانی داخوازنامەیەکی کرد لەمەڕ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، واژۆکەرانی داخوازنامەکە وێڕای ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە سازانێک لەگەڵ ڕژێمی زایونی، لە سەر ھەڵوێستی شەرعیی خۆی لە ھەمبەر ئارمانجی فەلەستین و مافی جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین لەمەڕ سەندنەوەی مافی تۆکمەوتەواوو ھەروەھا نیشتیمانەکەیان پێیان داگرت.

زانایانی بەحرینی جەختیان لەوەش کردەوە کە قودسی پیرۆز سەرزەوینێکی ئیسلامییەو بە جولەکەکردنی تەنانەت بستێکیشی ڕەوا نییە.