پێداگریی گروپەکانی خۆڕاگریی لوبنانی و فەلەستینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی سازان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i386680-پێداگریی_گروپەکانی_خۆڕاگریی_لوبنانی_و_فەلەستینی_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_پیلانی_سازان
گروپە فەلەستینیەکان و حزبە لوبنانیەکان لەسەر بژارەی خۆڕاگریی لە بەرامبەر پیلانی سازانی وڵاتانی عەرەبیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی جەختیان کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 18:19 Asia/Tehran
  • پێداگریی گروپەکانی خۆڕاگریی لوبنانی و فەلەستینی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی سازان

گروپە فەلەستینیەکان و حزبە لوبنانیەکان لەسەر بژارەی خۆڕاگریی لە بەرامبەر پیلانی سازانی وڵاتانی عەرەبیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی جەختیان کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، محەمەد ساڵح ئەندامی مکتەب سیاسیی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ شەممە لە دانیشتنێک دا  بە ئامادەبوونی گروپە فەلەستینیەکان و پارتە لوبنانیەکان لە باکووری لوبنان جەختی کردوە ، تا کاتێک کە خوێنی خۆڕاگریی لە رەگەکانی ئومەتی ئیسلامی دایە ، پیلانی سازانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ رژێمی زایونی پوچەڵ دەبێتەوە . 

لەم دانیشتنەدا نوێنەرانی پارتی نیشتمانیی لوبنان ، بەرەی گەلی فەلەستین ، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی دژی سیاسەتی سازانی وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری بزووتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بەشدار بوون و تێکڕا لەسەر پێبەندمانەوە بە ئارمانجی فەلەستین و شەرمەزارکردنی سازانی ئیمارات و بەحرێن لە گەڵ رژێمی زایۆنی جەختیانکردەوە .