تشرینی یه‌که‌م 02, 2020 20:52 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی خۆپیشاندانی جەماوەری بەحرەین بۆ ئیدانەکردنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی

جەماوەری بەحرەین سەرباری دەستەوداری توندوتیژی ئاسایشتی جارێکی تر ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوەو دژی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی دەستەڵاتدارانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی «ئەللۆء لۆء»، ناڕەزایانی بەحرەینی لە خۆپیشاندانی ڕۆژی ھەینی بە ناوی «ھەینیی لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی خەیانەت» بە ھەڵدانی دروشم، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی مەنامە لەگەڵ تەلەبیبیان ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەرانی بەحرەینی ھەروەھا لە سەر داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین بە مەبەستی سەندنەوەی مافەکانی خۆیان پێیان داگرت.

جەماوەری بەحرەین ھەتا ئێستا گەلێک جار بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی دەستەڵاتدارانی ئالی خەلیفە لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاندووە.

ڕژێمی ئالی خەلیفە ھەرچەشنە ڕەخنەگرتنێک لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ زایونییەکانی لە بەحرەین دا وەک تاوان ڕاگەیاندووە.

 

سەرپەیڤ