دیلەکەی فەلەستین: لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم
تشرینی یهکهم 14, 2020 19:22 Asia/Tehran
ئەو دیلەی فەلەستین کە ھەشتا ڕۆژی لەمەبەر لە بەندیخانەی ڕژێمی زایونی مانی لە خواردن گرتووە، ڕایگەیاند:لە پێناوی ئازادی و سەربەرزی خەبات دەکەم.
«ماھیر ئەخرەس» دیلی فەلەستینی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین وتیشی: بەھیوام تەواوی بیرئازادانی جیھان ھەتا ئەو کاتەی کە تەواوی گەلانی جیھان بە ئارادی و سەربەرزی نەگەییشتوون، لە سەر بەرخۆدانی خۆیان بەردەوام بن.
ئەم دیلەی فەلەستین جەختیشی کردووە: نامەی لە ماڵی خۆم دا لە ژێر گوشارو ھەڕەشەدا بژیم.
دادگەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ڕزگارکرانی «ماھیر ئەخرەس» دژایەتی کردو ڕایگەیاند: ئەم دیلەی فەلەستین ٢٦ی نوامبەر ئازاد دەکرێت، کەچی ئەخرەس ئەو بڕیاری قەبووڵ نەکردو ڕایگەیاند لە سەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت.
سەرپەیڤ