تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 17:23 Asia/Tehran
  • دەنگی نەرێنیی نوێنەرانی عەرەب لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی بە ڕێککەوتنی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل

ھاوپەیمانیی نوێنەرانی عەرەب لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند: دەنگی نەرێنی دەدەن بە ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەرەب ٢٤، ھاوپەیمانیی نوێنەرانی عەرەب لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی «کنیست» ناسراو بە ھاوپەیمانیی «پێڕستی ھاوبەش» ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک گەڵاڵەی «سەودای سەدە» و ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ئیسرائیل و ئیماراتیان بە ڕەت کراوە ڕاگەیاند.

ئەم ھاوپەیمانییە ھەنگاوەکانی کابینەی « بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە بارعەی ڕاپەڕاندنی «سەودای سەدە» و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبییان بە کارەساتبار نرخاند.

وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و بەحرەین ١٥ی سپتامبەر بە پێچەوانەی ئارمانجی گەلی فەلەستین ڕێککەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان لە بەردەم «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی واژۆ کرد.

سەرپەیڤ