بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی خوازیاری کۆتایی ھاتنی شەڕی یەمەن بوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i388363-بەکرێگیراوانی_ھاوپەیمانیی_سەعودی_خوازیاری_کۆتایی_ھاتنی_شەڕی_یەمەن_بوون
کۆمەڵێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە سنووری یەمەن لەگەڵ عەرەبستان، داوای کۆتایی ھاتنی شەڕو وەرگرتنی موچەدواکەوتووەکانیان دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 09:37 Asia/Tehran
  • بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی سەعودی خوازیاری کۆتایی ھاتنی شەڕی یەمەن بوون

کۆمەڵێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە سنووری یەمەن لەگەڵ عەرەبستان، داوای کۆتایی ھاتنی شەڕو وەرگرتنی موچەدواکەوتووەکانیان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ھەواڵی یەمەنی، کۆمەڵێک لە چەکدارانی ھاوپەیمانیی سەعودی سەقامگرتووی ناوچەی «میدی» لە سنووری عەرەبستان و یەمەن، ڕۆژی دووشەممە دژی دەوڵەتی سەعودی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

ھێندێک لە چەکدارانی سەعودی نزیکەی دە مانگیشە کە موچەکەیان دواکەوتووەو ئەو ناڕەزامەندییانەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو تەنیا لە بەر وەرنەگرتنی موچە بوو، ئەوە بۆ چەند حەوتەیەک دەڕوات کە چووەتە قۆناغێکی تازەو لە ئێستادا بەرامبەر بە درێژەخایاندنی شەڕ ناڕەزامەندی دەردەبڕن.

بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی،کۆمەڵێکی زۆر لە چەکدارای مۆڵ دراو لە سنوورەکانی باکووری یەمەن، لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو سەربازگەکانیان بەجێ ھێڵاوەو گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.