ھەڕەشەو گوڕەشەی «ناتانیاھۆ» لە «بایدێن» لە بارەی گەڕانەوەی بۆ بەرجام
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا لە مەڕ گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ھەڕەشەی لێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی عەرەب ٤٨، «بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی یەکشەممە وێڕای ئامادە بوون لە ڕێ و ڕەسمێکدا لە لێدوانێکدا ڕوو لە «جۆ بایدێنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی پێشوو لەگەڵ ئێراندا قەدەغەیە.
«ناتانیاھۆ» وێڕای نەیارەتیی دووبارە لەگەڵ ھەرچەشنە سازانێک لەگەڵ ئێراندا، بانگەشەی بەرنگار بوونەوەی ھەڕەشەکانی دژی ئیسرائیلی کردو لە بارەی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبیش ھیواداریی دەربڕی.
«ئاموس ھاچسێن» ڕاوێژکاری پێشووی «جۆ بایدێن» لەم دواییەدا ڕایگەیاند بوو، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا بەنیازە لە ماوەیەکی کورت دا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام ، بەڵام بە نیازی گۆڕینی ھێندێک لە بڕگەکانیەتی.