رەتکرانەوەی ھەواڵی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسراییل بۆ شەڕی دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389655-رەتکرانەوەی_ھەواڵی_ئامادەیی_ئەرتەشی_ئیسراییل_بۆ_شەڕی_دژی_ئێران
مێدیایەکی زایۆنی رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەم رژێمە ھیچ فەرمانێکی لە بارەی ئامادەیی بۆ شەڕ لە دژی ئێران تا بەر لە ھاتنەسەرکاری سەرۆکی نوێی ئەمریکا وەرنەگرتووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 18:15 Asia/Tehran
  • رەتکرانەوەی ھەواڵی ئامادەیی ئەرتەشی ئیسراییل بۆ شەڕی دژی ئێران

مێدیایەکی زایۆنی رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەم رژێمە ھیچ فەرمانێکی لە بارەی ئامادەیی بۆ شەڕ لە دژی ئێران تا بەر لە ھاتنەسەرکاری سەرۆکی نوێی ئەمریکا وەرنەگرتووە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ماڵپەڕی ئیسراییل دیفێنس ئەمڕۆپێنجشەممە وێڕای ڕەتکردنەوەی ھەواڵی ئامادەیی ئەرتەشی ئێسراییل بۆ شەڕی دژی ئێران گوتیشی ، ئەمجۆرە دەنگۆیانەی مێدیا ئیسراییلیەکان بە ھۆی شەڕ و ھەرای ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە کە بەمزوانە ئێسراییلیش دەگرێتەوە . 

ئەم مێدیا زایۆنیە بە ئاماژە بەوەی کە شەڕی ئیسراییل لە دژی ئێران پێویستیی بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ھەیە کە دۆناڵد ترەمپ پێی ناگات ، جەختی کردەوە ، ھەر چەشنە پەلامارێک بۆسەر ئێران ، پەلاماری موشەکیی ئەم وڵاتە بۆسەر ئیسراییل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارسی لێدەکەوێتەوە .