ئیمارات تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389806-ئیمارات_تیرۆری_شەھید_فەخری_زادە_ی_ئیدانە_کرد
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات تاوانی تیرۆری شەھید «موحسینی فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 23:35 Asia/Tehran
  • ئیمارات تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات تاوانی تیرۆری شەھید «موحسینی فەخری زادە» زانای ناڤۆکیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات وێڕای ئیدانە کردنی تاوانی تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی داوای لە تەواوی لایەنەکان کرد کە لەوپەڕی لەسەرخۆیی دا بن و دان بەخۆیاندا بگرن.

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئیمارات بە پێی باوەڕی لێبڕاوانەی بە پێویستیی وەدی ھاتنی سەقام و پاوەجێیی لە ناوچەکەدا، تاوانی دزێوەی تیرۆر کردنی «ڕێزدار موحسین فەخری زادە» کە بۆی ھەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی کێشە لە ناوچەکەدا، ئیدانە دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، بە سەرنجدانی ئەو ڕەوشتەی کە ناوچەکەی تێوە گلاوە، دەوڵەتی ئیمارات داوا لە ھەموو لایەک دەکات ھەتا دان بەخۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی ناوچەکە بەرەوڕووی ئاستێکی تازەی ناپاوەجێیی و بێ سەقامی نەبێتەوە.