پێشوازیی ئێران لە دابەزینی بارگرژیی لە کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i389998-پێشوازیی_ئێران_لە_دابەزینی_بارگرژیی_لە_کەنداوی_فارس
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو وێڕای پێشوازیکردن لە رێککەوتنی راگێندراوی کوێت لە کەنداوی فارس ، ھیوای خواست ، ئەم ئاشتیە یارمەتی بدات بە سەقام و گەشەی سیاسیی و ئابووری گەلانی ناوچەکە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 05:18 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە دابەزینی بارگرژیی لە کەنداوی فارس

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو وێڕای پێشوازیکردن لە رێککەوتنی راگێندراوی کوێت لە کەنداوی فارس ، ھیوای خواست ، ئەم ئاشتیە یارمەتی بدات بە سەقام و گەشەی سیاسیی و ئابووری گەلانی ناوچەکە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف لەسەر توویتەر بە راگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی دەکات لە رێککەوتنی راگێندراوی کوێت لە کەنداوی فارس ، جەختی کردەوە ، سیاسەتی ھەمیشەیی ئێران پێوەندی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و وتووێژی ناوچەیی بووە . 

خالید جاڕوڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت شەوی ھەینی رایگەیاند ، قەیرانی نێوان قەتەر و عەرەبستان کۆتایی ھاتووە و رێککەوتنی نێوان دوو لایەن یەکجارەکی بووە .

"محمد بن عبدالرحمن آل ثانی"وەزیری دەرەوەی قەتەریش وێڕای رێزگرتن لە نێوبژیڤانیی کوێت  راگەیاند ، ھەڵوێستی حکومەتی کوێت ھەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکلاکردنەوەی قەیرانی وڵاتانی کەنداوی فارس .