13 پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر سەنعا و مەئریب لە یەک رۆژدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i392080-13_پەلاماری_ئاسمانیی_عەرەبستان_بۆسەر_سەنعا_و_مەئریب_لە_یەک_رۆژدا
عەرەبستانی سعودی لە درێژەی دەستدرێژیی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن ، لە 24 کاژێری رابردوودا 13 جار ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی سەعدە و مەئریبی بۆردومانکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2021 12:31 Asia/Tehran
  • 13 پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر سەنعا و مەئریب لە یەک رۆژدا

عەرەبستانی سعودی لە درێژەی دەستدرێژیی بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەن ، لە 24 کاژێری رابردوودا 13 جار ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی سەعدە و مەئریبی بۆردومانکرد.

لە پەلامارەکانی ھاوپەیمانیی سعودی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن ، 8 جار شاری کەتاف لە رۆژھەڵانی پارێزگەی سەعدە و جارێک شاری شەدا لە رۆژاوای پارێزگەی سەعدە بۆردومان کران . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ھاوپەیمانیی  دەستدرێژکاری سعودی ھەروەھا چوار پەلاماری ئاسمانیی بۆسەر پارێزگەی مەئریب لە باکووری رۆژھەڵاتی یەمەن ئەنجامدا . 

پەلاماری سعودیەکان بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەمڕۆ کەمپیەینی جیھانیی ( نا بۆشەڕ لە یەمەن ) چالاکیی خۆی دەسپێبکات .