کانونی دوھەم 27, 2021 03:23 Asia/Tehran
  • عەراقچی : ئێران لە بارەی ئاسایشتی ناوچەکەوە تەنیا لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وتووێژ دەکات

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: تاران لە بارەی ھیچ بابەتێکەوە بێجگە لە شێوازی ڕاپەڕاندنی بەرجام لەگەڵ وڵاتانی ٥و١ قسە ناکات و لەبارەی ئاسایشتی ناوجەی کەنداوی فارسیشەوە تەنیا ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو بەبێ ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی ناوچەیی قسە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەبباس عەراقچی» ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ »شێخ ناسر موحەممەد ئەلسەباح» وەزیری دەرەوەی کوێت وێڕای شی کردنەوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر گەڕانەوەی شیمانەیی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی بەرجام، وتی: ھیچ دانوستانێک لە بارەی بەرجام و یان بابەتگەلێکی واوەتر لە بەزجام لە ئاردا نابێت، بەڵام شێوازو چۆنیەتیی گەڕانەوەی تەواوی لایەنەکان بۆ ڕاپەڕاندنی بەرجام دەکرێ لە قەواخی ٥و١ دا وتووێژی لەسەر بکرێت.

ناوبراو پێشی داگرت: بەم پێیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەپلەی یەکەم دا لە بارەی ھیچ بابەتێکەوە بێجگە لە شێوازی ڕاپەڕاندنی بەرجام لەگەڵ وڵاتانی ٥و١ قسە ناکات و لە پلەی دووھەم دا سەبارەت بە ئاسایشتی ناوجەی کەنداوی فارس تەنیا ئامادەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەو بەبێ ھیچ جۆرە دەستوەردانێکی ناوچەیی قسە بکات.

عەراقچی لە دیدارەکەدا وێڕای ستایش کردنی ھەوڵەکانی کوێت لەمەڕ دامەزراندنی لێک گەیین و سازان لەنێوان وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس لە سەر دوو فەکتەری وتووێژو دەستوەرنەدانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە وەک دوو بنەمای سەرەکی بۆ دابینکرانی ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە ناوچەکەدا پێی داگرت.

«شێخ ئەحمەد ناسر» وەزیری دەرەوەی کوێتیش لە دیدارەکەدا وێڕای پێشوازی کردن لە بەردەوامیی ڕاوێژەکانی نێوان دوو وڵات، وتی: وتووێژو دانوستان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە تاکەڕێگاچارەی گونجاوە بۆ چارەسەریی کێشەو ناکۆکییەکان.

ناوبراو ھەروەھا لە سەر ھۆگریی کوێت بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر پێی داگرت.

سەرپەیڤ