شەھیدبوونی 3 فەلەستینی لە باشووری کەرتی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i393777-شەھیدبوونی_3_فەلەستینی_لە_باشووری_کەرتی_غەززە
لەشکەریانی زایونی گوللە ھاوەنێکیان گرتە بەلەمێک لە باشووری غەززە کە بە دوای ئەوەدا سێ ماسیگری فەلەستینی شەھید بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 11:29 Asia/Tehran
  • شەھیدبوونی 3 فەلەستینی لە باشووری کەرتی غەززە

لەشکەریانی زایونی گوللە ھاوەنێکیان گرتە بەلەمێک لە باشووری غەززە کە بە دوای ئەوەدا سێ ماسیگری فەلەستینی شەھید بوون .

بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، لەشکەریانی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئەم بەلەمەیان لە نزیک لێواری خان یۆنس پێکا . 

ھێزی دەریایی رژێمی زاینی بە جاران تەقەی لە ماسیگرانی دانیشتوی غەززە کردووە کە تیایدا دەیان فەلەستینی کوژراون و بریندار بوونە .

رژێمی زایۆنی نێوەڕاستەکانی ھاوینی رابردوو بە دوای توندبوونی بارگرژیەکان لە سنوورەکانی کەرتی غەززە لە گەڵ ناوچە داگیرکراوەکان ، ناوچەی ماسیگرتنی لە رووی ماسیگرانی فەلەستینی تا ماوەی نادیار بە داخرا راگەیاندووە .