کاناڵی سوئێز لانیکەم تا یەک حەوتەی دیکە بە داخراوی دەمێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394582-کاناڵی_سوئێز_لانیکەم_تا_یەک_حەوتەی_دیکە_بە_داخراوی_دەمێنێ
سەرچاوەکانی ھەواڵ دوێنێ ھەینی رایانگەیاند ، ھەوڵ و تێکۆشان بۆ کردنەوەی کاناڵی سوئێز درێژەی ھەیە بەڵام چاوەڕوانی ناکرێت ئەم کاناڵە تا کۆتایی حەوتەی دیکە بکرێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2021 05:42 Asia/Tehran
  • کاناڵی سوئێز لانیکەم تا یەک حەوتەی  دیکە بە داخراوی دەمێنێ

سەرچاوەکانی ھەواڵ دوێنێ ھەینی رایانگەیاند ، ھەوڵ و تێکۆشان بۆ کردنەوەی کاناڵی سوئێز درێژەی ھەیە بەڵام چاوەڕوانی ناکرێت ئەم کاناڵە تا کۆتایی حەوتەی دیکە بکرێتەوە .

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی ھەواڵی مێھر ، ھەڵمەتی لەسەر رێگا لابردنی گەمی زەبەلاحی 200 ھەزار تەنیی ئیم ڤی ئێڤێر گرین لانیکەم یەک حەوتە و رەنگە زیاتریش کاتی بوێت لە کاتێک دا کە وادەزانرا ئەم کارە دوو رۆژ زیاتر نابات  .سەرچاوەکانی ھەواڵ دەڵێن زیاتر لە 240 نەوتھەڵگر و گەمی تیجاریی چاوەڕوانیی کرانەوەی کاناڵی سوئێزن .

کاناڵی سوئێز بە درێژایی نزیکەی 200 کیلۆمەتر ، ھاتوچۆی دەریایی نێوان ئاسیا و ئەوروپا کەم دەکاتەوە و نزیکەی سەتی حەوتی تیجارەتی دەریایی جیھان لە رێگەی ئەم کاناڵەوە دەکرێت .