ئادار 31, 2021 21:14 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین بە بۆنەی ساڵگەڕی «ڕۆژی زەوی»

دامەزراوەو تاقمە سیاسی و مەدەنییەکانی تونس بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان بە بۆنەی ساڵگەڕی «ڕۆژی زەوی» لە فەلەستین دا، ھەرچەشنە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایونییان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ھێزە سیاسی و مەدەنیەکانی تونس ، بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان  بە بۆنەی ساڵگەڕی «ڕۆژی زەوی» لە فەلەستین دا، ھەرچەشنە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دوژمنی ڕژێمی زایونی و پیلانی ھێنڕێک لە گروپە نێوخۆییەکانیان لەم بوارەدا شەرمەزار کرد.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە لە سەر پێویستیی داکۆکیی وڵاتەکەیان لە مافی فەلەستینییەکان جەختیان کردو ڕایانگەیاند: بە سەرنجدانی پەرە سەندنی دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی و سەرباری داکۆکیی ڕژێمە عەرەبییەکان لەم ڕژێمە، تونس لە سەریەتی لە سەر پشتیوانی لە گەلی فەلەستین بەردەوام بێت.

«یەحیا موحەممەد» ڕێکخەری گردبوونەوەی لاوانی نەیاری زایونییەکان لە دیمانەیەک دا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: بەم چالاکییانەمان بە نیازین بە جەماوەری فەلەستین بڵێین تەواوی تونسییەکان لایەنگری ئارمانجی فەلەستینن، ھەمووان لە خەباتکارانی فەلەستینی داکۆکی دەکەن و نەیاری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ دوژمنی زایونین.

«عیسام شەبابی» سکرتێری گشتیی پارتی کۆماریی تونسیش بە پەیامنێری ئەلعالەمی وت: قەت لە بەشداریی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تونس لە کۆبوونەوەکەی دا لە ئیمارات کە کاربەدەستێکی ڕژێمی زایونیش تیایدا بەشدار بوو، خۆشحاڵ نین.

«موحسین نابتی» وتەبێژی فەرمیی ڕەوتی نیشتیمانیی تونسیش ڕایگەیاند: دەوڵەتی تونسیش وەکو حکومەتە عەرەبییەکانی دیکە ئەوپەڕی داکۆکیی خۆی لە فەلەستینییەکان ڕاگەیاندووەو ھیوامان بە کۆمەڵگای مەدەنی و گروپە سیاسییەکانی تونسیشە بۆ دادگایی کردنی کەسانێک کە بەنیازی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دان.

سەرپەیڤ