نیسان 04, 2021 07:42 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کاربەدەستی ئەردەنی بە تاوانی ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کودیتا

سەرچاوەکانی ھەواڵ شەوی رابردوو باسی گیرانی دەیان کاربەدەستی ئەردەنییان کرد بە تاوانی ھەڵودان بۆ ئەنجامدانی کودیتا لەم وڵاتەدا .

ئاژانسی هەواڵی ئوردن بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ حەمزە بن حسین زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و 20 کەسی دیکە دەستگیرکراون کە "ویستویانە کودەتا ئەنجامبدەن".

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ئوردن ئێوارەی دوێنێ حەمزە بن حسین زڕبرای شا عەبدوڵا پادشای ئوردن و 20 کەسی دیکە بەهۆکاری ئەمنی دەستگیرکراون کە سەرۆکی پێشوی دادگای باڵا و نێردەی تایبەتی شا عەبدوڵای بۆ سعودیە تێدایە.

ئاژانسەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەدەستگیرکراوەکان دەکەن و هەمو ئەو کەسانەش دەستگیردەکەن کە لەو پرسەوە تێوەگلاون.

دواتر ئاژانسەکە لەهەواڵێکی بەپەلەدا بڵاویکردەوە، شازادە حەمزە بن ئەل حسین دەستبەسەر نەکراوە وە ئەوەی هەندێک میدیا بڵاویانکردۆتەوە، بەڵام دانی بەوەدا ناوە کە پشێوی ئەمنی هەیە و چەندین کەسی دیکەش دەستگیردەکرێن.

حکومەتی ئەردەن لە کات و ساتەکانی داھاتوودا لە بارەی کودیتا سەرنەگرتووەکە بەیاننامەی فەرمی دەردەکات . 

 

سەرپەیڤ