May 06, 2021 10:34 Asia/Tehran
  • «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» : ڕژێمی زایونی ھیچ داھاتوویەکی نییەو ڕوو لە ڕوخان و لەنێوچوونە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد: ڕژێمی زایونی بۆخۆی دەزانی کە چارەنووسی لەنێوچوونەو ئەمە تەوەرەی خۆڕاگرییە کە داھاتووی ناوچەکە دیاری دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی چوارشەممە لە بەرنامەی «ئەلمینبەری مووەحید» کە بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە لە کەناڵی مەیادینی لوبنان بڵاو بووەوە، وتی: دەبێ ڕاستبێژانەو بوێرانە ھەڵوێستی خۆمان لە بەرامبەر ئارمانجی فەلەستین ڕابگەیەنین.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» وتەی ھێندێک کەسی لە بارەی ئەمەی کە فەلەستینییەکان وازیان لە ئارمانج وسەرزەوینی خۆیان ھێناوە بەبوختان زانی و وتیشی: ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باشووری شاری نابلۆس بە باشی ئەوەی دەرخست کە جەماوەری فەلەستین پابەندی مافی خۆیانن، بە تایبەت بەرەی لاوی فەلەستین کە لە ھەر ھەل و مەرجێکدا بەرەو سەرکەوتنی لێبڕاوانە ھەنگاو ھەڵدەگرێت.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی: کۆتایی ھاتنی سەردەمی ترەمپ و دەست و پێوەندەکانی لە ناوچەکەو ڕوخانی پیلانی «سەودای سەدە»و دان نانی دوژمنان بە شکست ھێنان لەو ھۆکارانەیە کە وا دەردەخات ڕزگاریی قودس نزیکەو ڕژێمی زایونیش دەبێ بزانێ کە ھیچ داھاتوویەکی نییەو بەرزەوڕووی فەوتان و لەنێوچوون بووەتەوە.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەپاشان سڵاوی نارد بۆ ڕۆحب مەزنی سەرکردەی شەھید«حاج قاسک سولەیمانی»و وتی: ناوو وێنەو ڕۆحی ھزری ستراتژیانەی شەھید سولەیمانی ھەر دەمێنێتەوەو ئامادە بوونی مەیدانی و ھەناسە ژیانبەخشەکانی بە ھەموو توانایەکەوە لە گۆڕەپانەکانی تەوەرەی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ