حوزه‌یران 15, 2021 18:24 Asia/Tehran
  • ڕێکخستن بۆ بەرێوەبردنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و ئیمارات و بەحرەین

سەرچاوە زایونییەکان ڕایانگەیاند: پەیوەندیگەلێک لە نێوان ئەمریکا، ڕژێمی زایونی، بەحرەین و ئیمارات بۆ بەڕێوە بردنی دانیشتنێکی ھاوبەش لە ئاردایە.

کەناڵی عیبری زمانی «کان»، ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: واشێنگتۆن، تەلەبیب، مەنامەو ئەبوزەبی خەریکی ڕاوێژن بۆ گێڕانی ئاھەنگێک بە بۆنەی ساڵگەڕی واژۆکرانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

کەناڵی «کان» وتیشی: ھێندێک ھاواھەنگی بۆ بەرپاکردنی ئەم ئاھەنگ و کۆبوونەوانە خەریکە ئەنجام دەگرێت و ھێشتا ڕوون نییە کە دانیشتنی سەرکردەکان لە کوێ بەڕێوە دەچێ، لە قودس دا بەوجۆرەی کە ئیسرائیل دەیھەوێت، یان لە واشێنگتۆن و یان لە پێتەختی یەکێک لەو وڵاتە عەرەبیانە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە«گابی ئە شکنازی» وەزیری دەرەوەی پێشووی ڕژێمی زایونی بە مەبەستی بوار خۆشکردن بۆ ئەم دانیشتنە و دەست پێ بوونی، ھێندێک پەیوەندیی لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوو دەست پێکردووەو بەرپاکرانی ئەم کۆبوونەوەیە لە قۆناغی ئێستادا بەسراوەتەوە بە کابینەی تازەی ئیسرائیلەوە.

سەرپەیڤ