زاڵبوونی بە تەواوەتیی ھێزە یەمەنیەکان بەسەر گرنگترین بنکەی ئەلقاعیدە لە باشووری یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i403368-زاڵبوونی_بە_تەواوەتیی_ھێزە_یەمەنیەکان_بەسەر_گرنگترین_بنکەی_ئەلقاعیدە_لە_باشووری_یەمەن
میدیا یەمەنیەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان دوای شەڕێکی قورس لە باشووری مەئریب بەسەر گرنگترین بنکەی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە لەم ناتوچەیە زاڵبن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2021 07:23 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی بە تەواوەتیی ھێزە یەمەنیەکان بەسەر گرنگترین بنکەی ئەلقاعیدە لە باشووری یەمەن

میدیا یەمەنیەکان رایانگەیاند ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان دوای شەڕێکی قورس لە باشووری مەئریب بەسەر گرنگترین بنکەی تیرۆریستانی ئەلقاعیدە لەم ناتوچەیە زاڵبن .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی  "وکاله الصحافه الیمنیه" ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن دوای لێکدانێکی قورس لە گەڵ ھێزە ھاوپەیمانە دەستدرێژکارەکانی سعودی ، کۆنتڕۆڵی بنکەی کری ، گرنگترین و گەورەترین بنکەی ئەلقعیدەیان لە وادی عوبەیدە لە باشووری مەئریب گرتە دەست . 

 بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوریەکانی یەمەن ھەروەھا بەسەر جبەخانەی گەورەی چەک و تەقەمەنیی لە بنکەی کری دا زاڵبوون . 

بە پێی سەرچاوە خۆچێییەکان ، ئەلقاعیدە بە نیاز بوو لە کاتی زاڵبوونی بە تەواوەتیی ھێزە یەمەنیەکان بەسەر مەئریب ، ئەم چەکانە بۆ ھەڵمەتی تیرۆریستیی دەکار بێنێ .