کانونی دوھەم 11, 2022 15:35 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی عێراق بۆ یارمەتی دانی سەربازییانەی لوبنان

وەزیری بەرەڤانیی لوبنان باسی ھۆگریی عێراقییەکانی کرد لە ئاستی جۆربەجۆردا بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، «موریس سەلیم» وەزیری بەرەڤانیی لوبنان ڕۆژی دووشەممە سەردانی «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی کردو لە برەی دەرەنجامی گەشتەکەی بۆ عێراق ئاگاداری کردەوە.

«ئەلنەشرە» دوای ئەو دیدارە ڕایگەیاند: کاربەدەستانی عێراقی ھۆگریی خۆیانیان بۆ یارمەتی دانی لوبنان لە ئاستی جۆربەجۆردا بە تایبەت لە ئاستس لەشکریی ڕاگەیاندووە.

وەزیری بەرەڤانیی لوبنان ٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢١ سەردانی عێراقی کرد ھەتا لە بارەی ھێزمەند کردنی ھاوکارییە سەربازی و ئاسایشتییەکان وتووێژ بکات.

«موریس سەلیم»  لەو گەشتەی دا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق دیدارو لە بارەی بەھێز کردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و لوبنان و ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ڕاوێژی کرد.

سەرپەیڤ