بەیاننامەی فەلەستین لەمەڕ شەرمەزارکردنی بێدەنگیی نێو دەوڵەتی بەرامبەر دڕندەکارییەکانی تەل ئەبیب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i404629-بەیاننامەی_فەلەستین_لەمەڕ_شەرمەزارکردنی_بێدەنگیی_نێو_دەوڵەتی_بەرامبەر_دڕندەکارییەکانی_تەل_ئەبیب
وەزارتی دەرەوەی فەلەستین لەبەیاننامەیەک دا ناڕەزایەتی دەربڕی لە حاند دڕندەکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی و گوتیشی، تەل ئەبیب بەم کردەوە گەلەی بە دوای مسۆگەر کردنەوەی ئاپارتایددایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی فەلەستین لەمەڕ شەرمەزارکردنی بێدەنگیی نێو دەوڵەتی بەرامبەر دڕندەکارییەکانی تەل ئەبیب

وەزارتی دەرەوەی فەلەستین لەبەیاننامەیەک دا ناڕەزایەتی دەربڕی لە حاند دڕندەکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی و گوتیشی، تەل ئەبیب بەم کردەوە گەلەی بە دوای مسۆگەر کردنەوەی ئاپارتایددایە.

 

 بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی ڕای ئەلیۆم، وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمرۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، بێ دەنگی نێو دەوڵەتی  و ئەمریکایی لەبارەی شارۆچکە چێکردن و بە جوو کردنی بەربڵاو لە قودس لەبەر چاونەگرتنی رێکاری دوو دەوڵەتییە.

 لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا هاتووە، ڕژێمی زایۆنی خەریکی ڕکابەرییە تا گەڵاڵەکانی شارۆچکە سازی و ئیستێعماریی خۆی لە سەرزەوینی فەلەستین بەڕێوە ببات و گۆڕانکاری گەورە لە راستیەکانی میژوویی و یاسایی ئێستا لە رۆخی خۆراوایی بەدی بینێت تالەئاکام دا  دەرگاکان لە سەر هەردەرفەتێک بۆ بەدی هینانی وڵاتی فەلەستینی بە ناوەندایەتی قۆدس داخرێت

 وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ملهۆڕیەتی ڕژیمی زایۆنی لە قودس، کاولکردنی ماڵەکان،پاکتاوکردنی ڕەگەزی،سەرکوتکردن و هەموو تووندی نواندنەکان دژی فەلەستینییەکانی شەرمەزار کرد و کابینەی هاوپەیمانیی رژیمی زایۆنی وەک بەرپرسی تۆکمە و ڕاستەوخۆی ئەم دەستدرێژی و دڕندەکاریانه لە وقدس و گردوپەڕی زانی.