شوبات 15, 2022 15:07 Asia/Tehran
  • ئەلویفاق بەحرەین: جەماوەری ئێمە وەک بەرگریکاری ئارمانجی فەلەستین دەمێننەوە

یاڕیدەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەشتەکەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ مەنامە وتی: جەماوەری بەحرەین وەک بەرگریکاری ئارمانجی فەلەستین دەمێننەوەو ھیچ چەشنە ئاسایی کردنەوەیەکی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایونی قەبوڵ ناکەن.

«حسەین ئەلدیھی» یاڕیدەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لە کۆبوونەوەی ھاوپشتی بە بۆنەی یانزەھەمین ساڵکەڕی دەستپێکی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین لە بەیڕووت وتی: جەماوەری بەحرەین بە دووی ژیانێکی سەربەرزو ئازادی و خەباتی دژی گەندەڵیی سیاسی و دارایی و تاڵان و بڕۆی سامانی گشتییەوەن.

«ئەلدیھی» وتیشی: ئێمە لە دەرەوەی بەحرەین دەژین، چونکو وڵاتەکەمان بووەتە بەندیخانەیەکی گەورەو ئەندامانی ئەلویفاق و نەیارانیش دەستبەسەرن و لە بەحرەین دا کاری سیاسی سەر ناگرێت.

یاڕیدەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین وتیشی: حکومەتی بەحرەین، زایونییەکانی بردووەتە نێو ناوەندە سەرەکییەکانی وڵات و کلیلی کنەکردنە نێو ئەم وڵاتەی پێ سپاردوون.

تاقمەکانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ گەلێک جار حکومەتی مەنامەیان لە بەر سەرکوت کردن و داپڵۆساندنی نەیاران ئیدانە کردووەو خوازیاری چاکسازی لە میکانیزمی سیاسیی ئەم وڵاتە بوونە.

سەرپەیڤ