خۆێشاندانی خەڵکی بەحرێن بۆ ناڕەزایەتی بە سەردانی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی بۆ مەنامە
شوبات 16, 2022 08:20 Asia/Tehran
شارەکانی یەمەن لە یازدەھەمین ساڵھاتی دەسپێکی راپەڕینی 14 ی شوبات ، گۆڕەپانی خوپێشاندانی جەماوەریی بوو بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە سەردانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ ئەم وڵاتە .
نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی رۆژی رابردو لەسەر بانگێشتنی فەرمیی حەمەد کوڕی عیسا پادشای بەحرێن سەردانی ئەم وڵاتەی کرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی مەنامە پۆست ، خەڵکی بەحرێن لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بۆ وێنە منامه، المصلی،بنی جمره، الدیه، جدحفص،السنابس ، بە سازدانی خۆێشاندان ، سەردانی نەفتالی بێنێت بۆ وڵاتەکەیان شەرمەزار کرد .
خۆپێشاندەران ھەروەھا خوازیاری ئازادکرانی بەندکراوانی سیاسی بوون و پێبەندیی خۆیان بە ئارمانجەکانی راپەڕینی 14 ی شوبات دوپات کردەوە .
بەحرێن لە 14ی شوباتی 2011 وە شایەتی راپەڕینی جەماەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .