لە دیوانی میریی قەتەر بە فەرمیی پێشوازیی لە رەیسی کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i405570-لە_دیوانی_میریی_قەتەر_بە_فەرمیی_پێشوازیی_لە_رەیسی_کرا
ئاهەنگی پێشوازیی فەرمیی ئەمیری قەتەر لە سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران لە دیوانی میری بەڕێوەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2022 12:36 Asia/Tehran
  • لە دیوانی میریی قەتەر بە فەرمیی پێشوازیی لە رەیسی کرا

ئاهەنگی پێشوازیی فەرمیی ئەمیری قەتەر لە سەرۆکی کۆماری ئسلامیی ئێران لە دیوانی میری بەڕێوەچوو .

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە قەتەر .

 سەید ئیبراهیم رەیسی کە لەسەر بانگێشتنی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی و بۆ دیداری فەرمیی و بەشداریکردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی سەرانی ئۆپێکی گازی سەردانی قەتەری کردووە ، لە دیوانی میریی لە لایەن میری قەتەرەوە پێشوازی لێکرا .

دوای ئاهەنگی پێشوازیی ، رەییسی و شێخ تەممیم وتووێژیان دەسپێکرد  .

دانوستان و وتووێژی شاندە باڵاکانی دوو وڵات و واژۆکردنی چەندین گرێبەست و تەبایی نامە لە بەرنامەکانی یەکەم رۆژی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ قەتەرە .