عەرەبستان بودجەی سەربازیی زیاد دەکات
کاربەدەستێکی سعوودی ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە نیازە بووجەی سەربازیی و بەرگریی خۆی تا پەنجا لەسەد زۆرتر بکات .
ئەحمەد ئەلعوهلی ، سەرۆکی ڕێکخراوی پیشە سازیی سەربازیی بەرگریی عەرەبستان لە سەرووبەندی وەڕێکەوتنی یەکەمین خول لە پیشانگای پیشەسازی بەرگری جیهان لە ڕیاز ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە هەوڵدایە لە ڕێگای هاوکاری کردن لە گەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی خۆی لە بواری دامەزراوە و پیشە سازی بەرگری بگاتە خۆ بژیوی .
کۆگەی پیشە سازی بەرگریی " ڕیاز 2022" ڕۆژی یەکشەمە بە ئامادە بوونی ز یاتر لە 300 کەسایەتی ەوڵەتی و سەربازیی لە دوورترین شوێنەکانی جیهان بۆ وتووێژ و بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە پرسەکان و پیشە سازی بەرگری لە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان کرایەوە .
ئەلعوهلی ڕایگەیاند عەرەبستان درێژە ئەداتە خۆجێیی کردنی پیشە سازی سەربازی و ئاسایشی خۆی و تا ساڵی 2030 تێچووەکانی سەربازی بۆ کەرەستە و خزمەتکاریی سەربازیی خۆی تا سەتی پەنجا زیاد دەکات .