کۆمەڵگەی مەدەنیی عەربستان : ئالی سعود بێ تاوانەکان قەڵاچۆ دەکات
ئادار 13, 2022 19:23 Asia/Tehran
بەشێکی زۆر لە خەڵکی عەرەبستان ھەنگاوی حکومەتی ئەم وڵاتە لە ئیعدامکردنی 81 کەس لەوان 41 کەسی شیعەیان لە پێناو سەرکوتکردنی بەرھەڵستکارانی سعودی و بەرەنگاربوونەی بزاڤی ئازادی خوازی و دیموکراسی لەم وڵاتەدا لێکدایەوە .
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان رۆژی شەممە لە ھەنگاوێکی پێشلەکەری مافی مرۆڤ ، بڕیاری ئیعدامی 81 کەسی لە یەک رۆژدا جێبەجێ کرد . لە نێو ئیعدامکراون ، 41 کەس لە لاوانی شیعەی قەتیفی عەرەبستان و 7 یەمەنی و یەک کەسی سوریایی ھەبوون .
چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، ئەم تاوانکاریەی حکومەتی سعوودیان شەرمەزار کرد .
بنکەی ھەواڵی بزووتنەوەی گۆڕان و ئازادیی عەرەبستان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ، نیزامی سعودیان بە کەڵکوەرگرتن لە سزای ئیعدام لە دژی بەرھەڵستکارانی سیاسیی خۆی تاوانبار کرد .