ئادار 25, 2022 18:41 Asia/Tehran
  • گەورەمەترانی فەلەستین: شەری ئۆکرانیا سیاسەتەکانی دووفاقانەی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد

گەورەمەترانی ئۆرتۆدۆکسی فەلەستین وتی: شەری ئۆکرانیا بە ڕوونی سیاسەتەکانی دووفاقانەی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی نەشرە، «عەتائوڵڵا حەننا» ڕۆژی ھەینی وتی: دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا لە کاتێکدا بۆ ئۆکرانیا ف رمێسک ھەڵدەوەرێنن کە لە ھەمبەر قوربانییەکانی شەڕەکانی دیکە کە بۆخۆیان لە وڵاتانی تر ھەڵایانساندووە، کەمتەرخەمن.

حەننا وتیشی: ئەمە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بوون کە عێراقیان خاپوور کردو دەستیان دایە قەڵاچۆ و تاوانی جەنگیی ی ترسناک و دەگمەن، وەک چۆن دژی سووریاش پیلانیان گێڕاو شەڕیان ھەڵایساندو ئەم وڵاتەیان کاول کرد.

حەننا وتیشی: ئەمڕۆ کرێت بوونی سیاسەتەکانی ڕۆژئاواییەکان بە ڕوونترین شێوە ئاشکرا بووەو گەلێک لەوانەی وا پێ و شوێنی ڕووداوەکان دەگرن چاک لەوە تێ گەییشتوون کە مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤی بۆ ڕۆژئاوا قەت گرینگ نییە، ئەوەی بەلایانەوە گرینگە بەرژەوەندی و بەرنامە ئابووری و سیاسی و کۆڵۆنیالیستیەکانیانە.

سەرپەیڤ