ھەینیی ئاڵۆزی مزگەوتی ئەقسا، ژمارەی بریندارانی فەلەستینی گەییشتە ١٥٠ کەس
بە یانیی ئەمڕۆ لەشکریانی زایونی ھەڵیانکوتایەسەر حاسەی مزگەوتی ئەقساو کۆمەڵێکی زۆر لە نوێژخوێنانیان یریندار کردو بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەلەستینییەکان ژمارەی برینداران ھەتا ئێسیتا گەییشتووەتە ١٥٠ کەس.
پێکدادانی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان لەشکریانی زایونی و فەلەستینییەکان دوای نوێژی بەیانی و بە ھرووژمی ھێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بۆ سەر کۆمەڵێک لە نوێژخوێنان دەسیتی پێ کرا.
لەشکریانی ڕژێمی زایونی بە چوونی نایاسایی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا بەرەو ئەو فەلەستینیسانەی کە بە تەمای بەرپەرچ دانەوەیان بوون گازی فرمێسک ھێنیان ھاویشت و گولەی پلاستکییان تێ گرتن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەھاب، مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند، ھەتا ئەم چرکەیە ١٥٢ فەلەستینی لە پێکدادانەکانی مزگەوتی ئەقسادا بریندار بوونەو گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ھۆی ئەو برینانەش لێیان کەوتووە وەبەرکەوتنی گولەی پلاستیکی، بۆمبای دەنگدارو کوشت و بڕ بووە.
ئەمڕۆ ھاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی پێکدادان لە مزگەوتی ئەقسا، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە ئامادە بوونی وەزیری ئاسایشت، فەرماندەری ھێزە ئاسایشتییەکان و فەرماندەری پاسەوانی سنووریی ئەم ڕژێمە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی پێک ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرەش، داگیرکەرانی زایونی نزیکەی ٤٠ کەسیان قۆڵبەست کردووەو خستوونیانەتە بەر لێدان و کوشت و بڕ. فەلەستینییەکان لە قودسی داگیرکراودا بە دەستی بەتاڵ خەریکی بەرپەرچ دانەوەی چوونی نایاسایی لەشکریانی زایونی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسان.