نیسان 15, 2022 21:29 Asia/Tehran
  • خەتیبی مزگەوتی ئەقسا فەتوای بەرنگاربوونەوەی زایونییەکانی دووپات کردەوە

خەتیبی مزگەوتی ئەقسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە چوونی نایاسایی لەشکریانی زایونی بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە، فەتوای بەرنگار بوونەوەی زایونییەکانی دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «شێخ عەکرەمە سەبری» خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، ڕۆژی ھەینی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا وتی: لەشکریانی زایونی لە ھێرشی سیەر مزگەوتی ئەقسا، نوێژخوێنانیان بە فیشەکی ڕاستەقینە کردە ئامانج و ئەم ھێرشانەش لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە ھەروا بەردەوامە.

«عەکرەمە سەبری» وتیشی: زایونییەکان بە دوای ئەوەدان ھەتا مزگەوتی ئەقسا بە تەواوی لە فەلەستینییەکان چۆڵ کەن.

دوابەدوای ئەم فەتوایەی خەتیبی مزگەوتی ئەقسا، دەیان پاس لە تەواوی شارەکانی فەلەستین خەریکی خۆسازدانن ھەتا بەرەو مزگەوتی ئەقسا لە بەیتولموقەددەسی پێتەختی فەلەستینی داگیرکراو وەڕێ بکەون .

سەرپەیڤ