بانگ کرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407217-بانگ_کرانی_باڵوێزی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ئیمارات
دەوڵەتی ئیمارات بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکاریی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەبوزەبیی بانگ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 19, 2022 23:05 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی ڕژێمی زایونی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات

دەوڵەتی ئیمارات بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکاریی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەبوزەبیی بانگ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: «ڕیم ئەلھاشمی» وەزیری ڕاوێژکار بۆ ھاوکاریی نێونەتەوەیی، «ئێمیر حایک» باڵوێزی ڕژێمی زایونیی بانگ کردووەو لە بەر دەست درێژماریی بۆ سەر بەیتولموقەدەس و مزگەوتی ئەقسا، ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی ئەبوزەبیی پێ ڕاگەیاندووە.

«ئەلھاشمی» خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ھێرشی سەر مزگەوتی ئەقساو دابین کرانی ئاسایشتی نوێژخوێنانی فەلەستینی و ڕاگیرانی ھەرچەشنە کردەوەیەک بوو کە سوکایەتی کران بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکانی لێ بکەوێتەوە.

لەوەتەی ڕێککەوتنی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئیمارات و ڕژێمی زایونی واژۆ کراوە، ئەمە یەکەم ھەنگاوی دژبەرانەی ئیمارات دژی ئەو ڕژێمەیە.