پێنجەمین گەڕی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا بەڕێوەچوو
پێنجەمین خولی دانوستانی نێوان نوێنەرانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستانی سعودی ، لە بەغدا بەڕێوەچوو .
لە پێنجەمین خولی دانوستانی نێوان نوێنەرانی باڵای ئێران و سعودی کە لە بەغدا بەڕێوەچوو ، ئاسۆیەکی روونتر بۆ دەسپێکرانەوەی پێوەندیی نێوان دوو وڵات خراوەتەڕوو .
بە پێی راپۆرتی نوور نیوز ، ھەردوو حکومەتی عێراق و عوممان رۆڵێکی کاریگەریان ھەبووە لە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی تاران و ریاز .
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە نەویستوە ناوی ئاشکرابکرێت، ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، لەرۆژی پێنجشەممەی رابردوەوە بە کرداری گفتوگۆکانی ئێران و سعودیە لە بەغدا دەستیانپێکردوەتەوە.
لای خۆیەوە ئاژانسی نور نیوزی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، گفتوگۆکانی نێوان تاران و ریاز لەسەر ئاستی نوێنەرایەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری سعودیە ئەنجام دراون، گفتوگۆکانیش ئەرێنی بون و ئومێدی ئەوەی لێدەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات ئاسایی ببنەوە.ئەوەشی خستوەتەڕو، چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا هەردو وڵات لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە کۆببنەوە و ژمارەیەک رێککەوتنامەش واژۆ بکەن.