نیسان 25, 2022 23:21 Asia/Tehran
  • بەغدا : ئێران و عەرەبستانی سعودی بە یادداشتی  تەبایی گەیشتن

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان بە یادداشتی تەبایی ھاوبەش گەیشتن .

دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە چەند مانگ لەمەبەرەوە لە عێراق دەستپێبووە و لە حیسابکردنی دانیشتنی ئەم دواییانە کە پێنجشەممەی حەوتەی رابردوو لە بەغدا بەڕێوەچوو ، دو لایەن تا ئێستا 5 گەڕ دانوستانیان ئەنجامداوه . 

رۆژی رابردووش بەغدا میوانداری گەڕی نوێی دانوستانی نێوان تاران و ریاز بوو . 

بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، فواد حسێن وەزیری دەروەی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە لێدوانێک دا گوتی ، کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان لە دانوستان دا بە یادداشتێکی تەبایی 10 بڕگەیی گەیشتوون . 

فواد حسێن گوتیشی ، ھەر لەم ئاڕاستەیەدا بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان ، شاندێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ لێکدانەوەی پرسە جیاجیاکان بە تایبەت پرسە ئەمنیەکان سەردانی عێراق بکات .  

سەرپەیڤ