May 16, 2022 16:35 Asia/Tehran
  • دوایین ئەنجامی ژماردنی بەرایی هەڵبژاردنەکانی لوبنان

کەناڵی ئەلعالەم بڵاویکردەوە، بازنەی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی ئەمەل بە سەرۆکایەتی نەبی بێری ڕایگەیاندووە کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ١٧ کورسی بەدەستهێناوە، حزبوڵڵاش لانیکەم ٢٣ کورسی بەدەستهێناوە.

 

دوێنێ (یەکشەممە ١٥ی ئایار) هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی لوبنان بەڕێوەچوو؛ لە ئێستادا دەنگەکانی ئەم هەڵبژاردنە ئەژمار دەکرێت و تا ئێستا ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیەندراوە.

ئەلعالەم بڵاویکردەوە، ئەنجامە بەراییەکان سەرکەوتنی یەکێک لە کاندیدە چەپەکانی هەرێمی سێیەمی باشووری نیشانداوە، هەروەها لیستی کۆمەڵگەی مەدەنی و گۆڕانکاری لە بازنەکانی هەڵبژاردن حەوت کورسی بەدەستهێناوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ژمارەیەک لە لایەنگرانی حزبوڵڵا وهاوپەیمانی شیعەی ئەو حزبە لە شەقامەکان دا بە راگەیاندرانی ئەنجامی نافەرمی سەرکەوتنی بەشێک لە کاندیدەکانیان ، ئاهەنگیان گێڕا.

ڕۆژنامەی ئەلنەهار کە نزیکە لە ڕکابەرانی موقاومە بڵاویکردەوە، لایەنگرانی حزوڵڵا و ئەمەل بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێل ڕژانە سەر شەقامەکانی لوبنان و دروشمیان بەرز کردەوە .

شایانی باسە دوای کۆتایی هاتنی بە فەرمی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان، وەزیری ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند کە تێکڕای ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی ٤١٪ بووە.

سەرپەیڤ