ئەنجامدانی یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە ئیماراتەوە بۆ سوریا ؛ دوای ساڵانێک وەستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409014-ئەنجامدانی_یەکەم_گەشتی_ئاسمانیی_لە_ئیماراتەوە_بۆ_سوریا_دوای_ساڵانێک_وەستان
 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سووریا دوای چەندین ساڵ وەستان ، یەکەم گەشتی لە فڕۆکەخانەی شارجەوە بۆ لازقیەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2022 16:34 Asia/Tehran
  • ئەنجامدانی یەکەم گەشتی ئاسمانیی لە ئیماراتەوە بۆ سوریا ؛ دوای ساڵانێک وەستان

 وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی سووریا دوای چەندین ساڵ وەستان ، یەکەم گەشتی لە فڕۆکەخانەی شارجەوە بۆ لازقیەی ڕاگەیاند.

 

دوای ئەوەی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١ ئەندامێتی سوریای هەڵپەسارد، وڵاتانی عەرەبی لەوان ئیمارات باڵیۆزەکانیان لە دیمەشقەوە بانگهێشت کردەوە. بەڵام لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ ئیمارات باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی گواستنەوەی سووریا ڕایگەیاند، دوای چەند ساڵ لە ڕاگرتن، یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئیماراتەوە بۆ سووریا ئەنجامدراوە و ئەو گەشتە سەر بە هێڵی ئاسمانیی "ئەجنە ئەلشام"ی سووریایە و 151 سەرنشینی لە فڕۆکەخانەی شارجەوە بۆ فڕۆکەخانەی لازقیەی سوریا گواستەوە.

بڕیار بوو گەشتەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەکە و وێرانکردنی ژێرخانەکانی،  ئەو گەشتە هەڵوەشایەوە.