خەمساردیی بە ئەنقەستی پزیشکی، هۆکاری شەهیدبوونی ژنە فەلەستینییەکە لە زیندانی ئیسرائیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i409326-خەمساردیی_بە_ئەنقەستی_پزیشکی_هۆکاری_شەهیدبوونی_ژنە_فەلەستینییەکە_لە_زیندانی_ئیسرائیل
 بزووتنەوەی نیشتمانی زیندانیانی فەلەستین کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست و پابەند نەبوون بە ستانداردە پزیشکییەکانی وەک هۆکاری شەهیدکردنی ژنێکی فەلەستینی لە زیندانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2022 12:57 Asia/Tehran
  • خەمساردیی بە ئەنقەستی پزیشکی، هۆکاری شەهیدبوونی ژنە فەلەستینییەکە لە زیندانی ئیسرائیل

 بزووتنەوەی نیشتمانی زیندانیانی فەلەستین کەمتەرخەمی پزیشکی بە ئەنقەست و پابەند نەبوون بە ستانداردە پزیشکییەکانی وەک هۆکاری شەهیدکردنی ژنێکی فەلەستینی لە زیندانی ئیسرائیل ڕاگەیاند.

 

سەعدیە مەتار تەمەن ٦٨ ساڵ کە بەتەمەنترین ژنە زیندانی بەندیخانەی ڕژێمی زایۆنی بوو، رۆژی (شەممە) لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە کۆچی دوایی کرد.

بە شەهید بوونی ئەم ژنە دیلە فەلەستینییە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی، ژمارەی دیلەکانی شەهیدی فەلەستین گەیشتە ٢٣٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە موباشر، بزووتنەوەی نەتەوەیی زیندانیانی فەلەستین لە کاردانەوە بە شەهید بوونی "سەعدیە فەرەجوڵڵا مەتار"، ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵەی فەلەستینی لە بەندیخانەی دامۆنی ڕژێمی زایۆنی، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم شەهیدە لە ئەنجامی کەمتەرخەمیدا تووشی چەندین نەخۆشی دەبێت، خراپ بەکارهێنانی پزیشکی و پابەندنەبوون بە ستانداردە پزیشکی و مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا چڕتر بووبووەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە خراپ بەکارهێنانی پزیشکی تاوانێکی ئامانجدار و پلان بۆ داڕێژراوی ڕژێمی داگیرکەری قودسە دژ بە زیندانیانی فەلەستینی بۆ بە ئامانجگرتنی ژیانیان.

 ئێستاکە نزیکەی ٤ هەزار و ٨٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا گیراون و لە نێویاندا ١٧٠ منداڵ و ٣٩ ژن و دەیان کەسی بەساڵاچوو دەبینرێن.