ته‌مووز 13, 2022 10:16 Asia/Tehran
  • ڕاھێنرانی ھێزەکانی ئاسایشتی بەحرەین بە ھۆی موسادەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند: ڕێکخراوەی سیخوڕیی موساد ھاوتا بەحرەینییەکانی خۆیان ڕادێنن و تەیاریان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی میھر، ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی بەحرەینی نووسیویەتی: ڕێکخراوەی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی لە ئێستادا ھاوتا بەحرەینییەکانیان ڕادێنن و تەیاریان دەکەن.

واڵ ستریت ژورناڵ ھەروەھا ئەوەشی نووسیوە کە: ڕژێمی زایونی بە  فرۆشتنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستێمی دژی خۆفڕ بە بەحرەین ڕەزامەند بووە، ھەڵبەت لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوە نەکراوە کە چۆن خۆفڕێک و یان چ کەرەستەگەلێکی سەربازی دەدرێتە بەحرەینییەکان.

لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، ڕێکخراوەی سیخوڕیی موساد و «شین بێت» واتە دەزگای ھەواڵگریی نێوخۆیی ڕژێمی زایونی لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بۆ ڕاھێنانی ئەفسەرانی ھەواڵگریی ھاوکاریی مەنامەیان کردووە.

سەرپەیڤ