ته‌مووز 24, 2022 07:20 Asia/Tehran
  • حەماس هەڵوێستی وەزیری بەحرەینی لە ڕەتکردنەوەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ زایۆنیستەکان بەرز نرخاند

بزووتنەوەی حەماس هەڵوێستی وەزیری رۆشنبیری و شوێنەوارە کەوناراییەکانی بەحرەینی بەرز نرخاند کە ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ باڵیۆزی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بکات.

 

پاشای بەحرەین لەم دواییانەدا وەزیری فەرهەنگ و شوێنەوارە کەوناراییەکانی( مەی بنت محەممەد ئالی خەلیفە)  کە بە دژبەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ناسراوە، بە هۆی ڕەتکردنەوەی تەوقەکردن لەگەڵ باڵوێزی ڕژێمی زایۆنی لە مەنامە لە کار دوورخستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە کە هەڵوێستی وەزیری فەرهەنگ و شوێنەوارە کەوناراییەکانی بەحرەین ، نوێنەرایەتی پێگەی ڕاستەقینە و ڕەسەنی نەتەوەی ئەم وڵاتە دەکات لە پشتیوانیکردن لە مافەکانی نەتەوەی فەلەستین .

بزووتنه وه ی حه ماس له م به یاننامه یه دا جه ختی کردووه ته وه که ئومه تی ئیسلامی و عه ره بی دژایه تی هه ر کارێک ده بنه وه بۆ ئاسایی کردنی په یوه ندییه کان له گه ڵ دوژمنی زایۆنی.

چوار وڵاتی عەرەبی ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب بە گوشار و نێوەندگیری ئەمریکا و بێ گوێدانە ئەو تاوانانەی کە ڕژێمی زایۆنی لە دژی فەلەستینییەکان ئەنجامی داوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی ئاسایی کردەوە.

سەرپەیڤ