ئاب 18, 2022 02:21 Asia/Tehran
  • جەختی ھاوپەیمانیی لاوانی ١٤ی فڤریەی بەحرەین لە سەر داخرانی بنکەی ئەمریکاو باڵوێزخانەی ئیسرائیل لەو وڵاتە

ھاوپەیمانیی لاوانی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین خوازیاری داخرانی بنکەی سەربازیی ئەمریکاو باڵوێزخانەی ڕژێمی زایونی و بڕدرانی دەستی ئینگلیس و کۆتایی ھاتنی زاڵیەتیی عەرەبستان بەسەر ئەو وڵاتەدا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی مەنامە پۆست، ئەنجومەنی سیاسیی ھاوپەیمانیی لاوانی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کە ڕۆژی چوارشەممە لە میدیاکانی نەیاری حکومەتی ئالی خەلیفە بڵاو یبووەوە، پێی داگرت، سەربەخۆیی بەحرەین خەوشاوەو نوقسانەو قەت مسۆگەریش نابێت ھەتا خەڵک مافی چارەی خۆنووسینیان دەست نەکەوێ و ھەر جۆرە داگیرکەرێک لە وڵاتی خۆیان وەدەر نەنێن.

ئەم ئەنجومەنە لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕۆژی سەربەخۆیی بەحرەین کە دوای کشانەوەی فەرمیانەی ئینگلیس لە ١٤ی ئوتی ١٩٧١ مسۆگەر کرا بە فەرمی ناناسێت و بە ئەنقەست لە بڵاو بوونەوەی ئەم بۆنەیە لە میدیا فەرمییەکاندا پێشگیری دەکات.

ئەم ئەنجومەنە جەختی لە کۆتایی ھاتنی ھەرچەشنە داگیرکارییەک لە بەحرەین لەوانە کۆکرانەوەی بنکەی سەربازیی ئەمریکا و داخرانی باڵوێزرخانەی ڕژێمی زایونی و بڕدرانی دەستی ئینگلیس و کۆتایی ھاتنی زاڵیەتیی ئالی سەعود کردووەو ڕاشیگەیاندووە: دیارە ئەمەش تەنیا بە لەنێوچوونی گەورەترین ھۆکاری داگیرکاری واتە ماڵباتی ئالی خەلیفە وەک داگیرکەرانی بەحرەین کە مانەوەی خۆیان ھانایان بۆ تەواوی ئەم تاوانکارانە بردووە، وەدی دێت.

سەرپەیڤ