وشداری دانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تاکتیکی نوێی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411701-وشداری_دانی_ڕژێمی_زایۆنی_سەبارەت_بە_تاکتیکی_نوێی_خۆڕاگری_لە_کەرتی_ڕۆژئاوا
سه‌رچاوه‌ ئاسایشتیه‌کانی ڕژێمی زایۆنی له‌ باره‌ی تاکتیکی نوێی هێزه‌کانی خۆڕاگریی فه‌له‌ستین له‌مەڕ کردنه‌ ئامانجی لەشکریانی زایونی وشدارییان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 14:39 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تاکتیکی نوێی خۆڕاگری لە کەرتی ڕۆژئاوا

سه‌رچاوه‌ ئاسایشتیه‌کانی ڕژێمی زایۆنی له‌ باره‌ی تاکتیکی نوێی هێزه‌کانی خۆڕاگریی فه‌له‌ستین له‌مەڕ کردنه‌ ئامانجی لەشکریانی زایونی وشدارییان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی بنکەی زایۆنیستیی والیلا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئاسایشتیی ڕژێمی زایۆنی، هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین ھەوڵ دەدەن بە ڕاکێشانی سەرنجی لەشکریانی زایۆنی لە بیانخەنە نێو بۆسەی خۆیانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، داوا لە بەرپرسانی ھەواڵگری و لەشکرییانی زایۆنی کراوە کە لە ھەمبەر ئەم جۆرە سیناریۆیانە لە سەر ھەشت بن، بە تایبەت کە حەوتەی ڕابردوو سوپای زایۆنی بە تەقەکردن لە کەسانی چەکدار لە شارۆچکەیەکی باشووری نابلۆس بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو ئۆپەراسیۆنەکەدا دەگەڕان ، کە کەوتنە نێو بۆسەی هێزەکانی خۆڕاگرییەوە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە حەوتەی ڕابردووەوە یەکەکانی لیوای گۆڵانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەروبەندی جەژنەکانی جووەکاندا لە ڕێگا سەرەکییەکان و یەکبڕەکانی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئوردۆن جێگیر بوونە.

لە بەرەبەیانی دوێنێوە و لە هەمان کاتدا لەگەڵ دەستپێکی جەژنی جوولەکەکان، هێرشی دانیشتوانی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا چڕتر بووەتەوە و رێوشوێنی سەربازی توند لە قودسی داگیرکراو دامەزراون.