بەرپرسێکی لوبنانی: لە کێڵگەی گازیی "قانا" مافی خۆمان بەدەستهێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i411860-بەرپرسێکی_لوبنانی_لە_کێڵگەی_گازیی_قانا_مافی_خۆمان_بەدەستهێناوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند کە لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سنوورە دەریاییەکان، بەیروت بە مافی خۆی گەیشتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی لوبنانی: لە کێڵگەی گازیی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند کە لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە سنوورە دەریاییەکان، بەیروت بە مافی خۆی گەیشتووە.

لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لەسەر ڕووبەری ٨٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە دەریای ناوەڕاست کە سەرچاوەی نەوت و گازی هەیە، ناکۆکییان هەیە، لەم دواییانەدا سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند کە لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لە ڕێککەوتن سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان نزیک بوونەوە .

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی هەواڵی ئەلعالەم؛ ئیلیاس بوسەعب، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ڕژێمی  زایۆنی سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان وتی: هەڵوێست و بۆچوونی بەهێز و یەکگرتووی لوبنان، ئەنجامێکی باشی لە دانوستانەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا.

بوسەعب گوتیشی: دوژمنی زایۆنی لە خاڵە بەهێزەکانی لوبنان ئاگادارە کە بریتییە لە هاوسەنگی؛ هاوسەنگییەک کە بە بوونی هاوکێشەی سوپا-نەتەوە-بەرخۆدان جێگیر بووە.